Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 01:31

ئیسرائیل: له‌ هێرشه‌که‌ی شه‌وی رابردوو حزبوڵڵای لوبنان و کۆگایه‌کی مووشه‌که‌کانی ئێران کرانه‌ ئامانج

ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی دیاری نێو حزبوڵڵا لوبنان كه‌ به‌ سه‌ردانێك گه‌یشتبوونه‌ شاری دیمه‌شق
کوردستان TV
100%

میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكرده‌وه‌ "له‌و زنجیره‌ ھێرشه‌ ئاسمانییانه‌ی كه‌ شه‌وی رابردوو له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل له‌ سووریا ئه‌نجامداربوو، ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی دیاری نێو حزبوڵڵا لوبنان و كۆگایه‌كی مووشه‌كه‌كانی ئێران له‌ نزیك دیمه‌شق كرانه‌ ئامانج".

میدیاكانی ئیسرائیل له‌وانه‌ ماڵپه‌ڕی ھه‌واڵیی "نتسیف" بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌ "له‌ میانی زنجیره‌ ھێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی شه‌وی رابردوودا، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل، كۆگایه‌كی مووشه‌كی جۆری "فه‌جر پێنج"ی ئێران-یان له‌ نزیك دیمه‌شق خاپووركردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌بوو ھه‌ڕه‌شه‌ بۆسه‌ر ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری شاری جه‌لیل دروست بكات.

ئه‌و سه‌رچاوانه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه‌ "ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی دیاری نێو حزبوڵڵا لوبنان كه‌ به‌ سه‌ردانێك گه‌یشتبوونه‌ شاری دیمه‌شق له‌ میانی زنجیره‌ ھێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی شه‌وی رابردوودا، كرانه‌ ئامانج.

 

 

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.