بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی لەدایك بوونی حەزرەتی مەسیح(سڵاوی خوای لێبێت) گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عیراق و جیهان دەكەین، هیوادارین هاتنەوەی ئەو جەژنە، مایەی خێروخۆشی و شادی و دڵنەوایی بێت بۆ گشت لایەك.
جێگای شانازیە كە هەرێمی كوردستان هەمیشە و بەدرێژایی مێژوو لانكەی شارستانێتی و پێكەوەژیان و لێبووردەیی بووە، بۆیە پێویستە تێكرای پێكهاتە ئیتنی و ئایینییەكانی كوردستان هەوڵی قووڵكردنەوەی ئەو كولتوورە دێرینە راست و دروستە بدەن و نموونەی ئەو فرەرەنگییە راستەقینەی برایەتی و تەباییە بن.
دووبارە وێرای پیرۆزباییمان، پشتیوانی خۆمان بۆ گشت پێكهاتە ئیتنی و ئایینییەکان بە گشتی و خوشک و برایانی مەسیحی بەتایبەتی دووپات دەكەینەوە بۆ دابینكردنی ئارامی و خۆشگوزەرانی و ئاسوودەیی و ئایندەیەكی گەشتر..
جارێكی دیکە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هەر لە شادی و بەختەوەری دا بن..
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.