Erbil 15°C شەممە 11 کانوونی دووەم 13:40

ڕووداوێکى هاتووچۆ قوربانى لێکه‌وته‌وه‌

له‌راگه‌یاندراوی هاتووچۆ
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی گه‌رمیان كه‌ له‌هه‌ژماری خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كردۆته‌وه‌ ڕایده‌گه‌ێنێت: به‌یانى ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 25ى 12ى 2018 لەسەر ڕێگای (رزگاری - سەرقەلا نزیک گوندی سەیدە)، ئۆتۆمبیلێکی جۆری (تۆیۆتا کرۆلا) کۆنترۆڵی لەدەست داوە دواتر وەرگەڕا .


هاتووچۆی گه‌رمیان ڕاشیده‌گه‌ێنێت: به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌وه‌ 2 كه‌س برینداربوون، زیانیش بەر ئۆتۆمبیلەکە کەوت . 

ڕاشیگه‌یاندووه‌، بریندارەکان بۆ چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخوشخانەی کەلار بەشی فریاکەوتن کران .

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.