Erbil 15°C شەممە 11 کانوونی دووەم 13:43

ئاراس حه‌سۆ میرخان : با که‌س پارتی تاقی نه‌کاته‌وه‌ یه‌کێتى سه‌رپشکه‌ به‌شداری حکومه‌ت ده‌بێت یاخود نا

له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك نووسیویه‌تى
کوردستان TV
100%


ئاراس حه‌سۆ میرخان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك نووسیویه‌تى ، باكه‌س پارتى تاقى نه‌كاته‌وه‌  

ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی وا بیر ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌بێ ئه‌وان حكومه‌تی هه‌رێم پێك ناهێت یان دوو ئیداره‌یی دروست ده‌بێت به‌ هه‌ڵه‌ داچووه‌.

 ئاراس حه‌سۆ میرخان ڕاشیده‌گه‌ێنێت ،  پارتی هه‌روه‌ك به‌ڵێنی داوه‌ حكومه‌تێكی به‌هێز دروست ده‌كات كه‌ هی هه‌موو كوردستان بێت ، بۆیه‌ با هیچ لایه‌نێك پارتی تاقی نه‌كاته‌وه‌،  تا بكرێ چاوه‌روان ده‌بین.


له‌كۆتادا ئاراس حه‌سۆ میرخان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تی پارتى ڕایده‌گه‌ێنێت ،   دڵنیابن حكومه‌تی هه‌رێم له‌ كاتی یاسایی خۆی پێك دێت له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بێت یان به‌بێ یه‌كێتی، له‌وه‌یاندا خۆیان سه‌رپشك ده‌بن.

شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.