Erbil 15°C شەممە 11 کانوونی دووەم 13:40

له‌رووداوێکى هاتووچۆدا 2 ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری سوته‌مه‌نى پێکیاندادا

له‌راگه‌یاندراوی هاتووچۆ
کوردستان TV
100%


  له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی گه‌رمیان كه‌له‌هه‌ژماری خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كردیته‌وه‌ ڕایده‌گه‌ێنێت ، به‌یانى ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 25 ى 12 ى 2018 ،  له‌ڕووداوێكى هاتووچۆدا 2 ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر پێكیاندادا 

هاتووچۆ ڕاشیده‌گه‌ێنێت ڕوداوی پێکدادانه‌كه‌  لە دەروازەی شاری کەلار -نزیک بازگەی بەرلوت لە نێوان (دوو ئۆتۆمبیلی بار ھەڵگری سوتەمەنی ) ڕوویداوه‌


هاتووچۆی گه‌رمیان له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ ڕایده‌گه‌ێنێت ،  یه‌كێك لەشۆفێرەکان بریندار بووه‌و  بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی کەلار کران 


له‌كۆتادا هاتووچۆی گه‌رمیان  ڕایده‌گه‌ێنێت له‌رووداوه‌كه‌دا زیانی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتووه‌ 

 بە وتەی یەکێک لە شۆفێرەکانیش بەھۆی بوونی تەمێکی زور مەودای بینینی کەم بوە، بۆیە ئۆتۆمبێلێ پێش خۆی نەبینیوە 

1

 

11

 

شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.