فازل نه‌بی بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تى دارایی عێراق له‌میانى به‌شداری كردنى له‌به‌رنامه‌ى دیڤچووندا له‌باره‌ى بوودجه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم كوردستان له‌بوودجه‌ى 2019ى عێراقدا رایگه‌یاند ، له‌ئێستادا هه‌رێمی كوردستان مافى خۆیه‌تى داواكاریه‌كانى له‌رووی شایسته داراییه‌كان له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆی جێ به‌جێ بكرێت ، له 2017 ، 2018 سته‌مێكى زۆر له‌گه‌لی كوردستان له‌بوودجه‌ى عێراقدا له‌خه‌ڵكى كوردستان ده‌كرێت
فازل نه‌بی ڕاشیگه‌یاند ، به‌بێ هیچ بنه‌مایه‌كى یاسایی بودجه و شایسته داراییه‌كانى هه‌رێم له‌بودجه‌ى عێراق له 17% بووه‌ته %12 ، له‌كاتێك ده‌بێ ڕێژه‌ى %17 بۆ هه‌رێمى كوردستان دابینبكرێت له‌رووی یاساییه‌وه تا ئه‌و ڕۆژه‌ى سه‌رژمێری ده‌كرێت ، ئه‌و كات به‌پێى سه‌ر ژمێری و ئه‌نجامه‌كه‌ى ڕازین به‌دیاری كردن و پێدانى بوودجه‌ى به‌هه‌رێمى كوردستان
بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تى دارایی عێراق ڕاشیگه‌یاند ، 6 تریلیۆن زیاتر له‌پشكى هه‌رێم له‌بودجه‌ى عێراقدا بڕدراوه ، پشكی هه‌رێمى كوردستان له‌بودجه‌ى عێراقدا 15 تریلیۆن و شه‌ست ملیار دیناره ، به‌ڵام ئه‌و شایسته داراییه كه‌مافى كورده نادرێت به‌گه‌لی كوردستان به‌ڵكو له‌ئێستادا 9 تریلیۆن و 750 ملیار دینار بۆ كوردستان دانراوه
فازل نه‌بی راشیگه‌یاند ئه‌و بڕه پاره‌یه ته‌نیا به‌شى 11 مانگی مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات
لێدوانه‌كانى فازل نه‌بی له‌به‌رنامه‌ى دیڤچوون :
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.