وەزارەتی کاروباری شەھیدان، خەرجیی چارەسەری کەسوکاری شەھید و ئەنفالکراوان سهرف دەکات، کە کەمترینی ٢٠٠ ھەزار دینارە و زۆرترینیشی ٢ ملیۆن دینارە.
لهم بارهوه بریکارى وەزارەتی شەھیدان دەڵێت، مانگانه بڕى 100 ملیۆن دینار دابهشى سهر پارێزگاكان دهكرێت بۆ چارهسهرى نهخۆشیى كهسوكارى شههیدان.
بەرەڤان حەمدی، بریکاری وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بە پیێ یاسای ژمارە ٩ی ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەھیدان، ئەم خزمەتگوزارییە بەردەوام بووە، بەڵام بە ھۆی قەیرانی داراییەوە لە ٢٠١٤ وەستابوو، بەڵام ئەو دۆسیانەی کە لە ساڵانی ٢٠١٤، ٢٠١٥ و ٢٠١٦ لە وەزارەتی کاروباری شەھیدان مابوونەوە بریتی بوون لە ٤٤٩٠ دۆسیە، کە دۆسیەی داواکاری بوون لە لایەن کەسوکاری شەھیدانەوە، ئەم خزمەتگوزارییە تەندروستییەش بۆ وارس و کەسوکاری شەھیدان، کە بریتییە لە ھاوسەر، کوڕ، کچ، برا، خوشک، دابین دەکرێت".
حەمدی ڕوونی کردەوە: "لە لایەن وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوانەوە، ھەموو ئەو پسوولانەی خەرجیی چارەسەریی کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان مابوونەوە، بە نووسراو ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کرا، بۆ خەرجکردنی مافی ھەریەکەیان، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانیش دۆسیەی تەندروستی لە وەزارەتی کاروباری شەھیدان گوازراوەتەوە بۆ وەزارەتی تەندروستی."
بەرەڤان حەمدی ڕایشیگەیاند: "ئەو بڕە پارەیەی کە تەرخان کراوە، چوار ملیار و پێنجسەد و نەوەت و نۆ ملیۆن و شەست ھەزار دینارە، کە بە شێوەی قیست دەدرێت و مانگانە بۆ پارێزگاکانی ھەولێر، سلێمانی، دھۆک، بڕی ١٠٠ ملیۆن دینار خهرج دهكرێت، پارەکەش ھاوکارییە بۆ ئەو نەخۆشانەی کە بە پێی ڕیزبەندی ساڵانی پێشوو چارەسەری نەخۆشییان کردووە."
حەمدی ئاشکرای کرد: "ئەو ھاوکارییە داراییەی دێت، بە پێی تێچووی چارەسەرییەکانیان، پارەکانیان پێ دەدرێتەوە، بڕی پارەکە لە ٢٠٠ ھەزار دینارەوە دەست پێ دەکات و نابێ لە ٢ ملیۆن دینار تێپەڕ بکات."
بریکاری وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان گوتیشی: "ئێستا کەسوکاری شەھیدان لە نەخۆشخانە حکوومییەکان بێ بەرامبەر چارەسەریان بۆ دەکرێت، لە نەخۆشخانە تایبەتەکانیش داشکان لە خەرجییەکان بۆ دەکرێت، کە لە نێوان ٢٥% بۆ ٤٠% بە پێی ئەو نوسراوهى کە وەزارەتی شەھیدان ئاراستەیان دەکات".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.