Erbil 5°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 07:18

فیلمی "گه‌ڕانه‌وه‌" خه‌ڵاتی مه‌زنی فێستیڤاڵی ڕووسیای مسۆگه‌ر کرد

له‌ ده‌رهێنانی "شه‌هریار پوورسه‌یدیان"
کوردستان TV
100%

خه‌ڵاتی مه‌زنی فێستیڤاڵی ڕووسیا پێشكه‌ش به‌ كورته‌ فیلمی "گه‌ڕانه‌وه‌" له‌ ده‌رهێنانی "شه‌هریار پوورسه‌یدیان" ده‌رهێنه‌ری ئێرانی كرا.

كورته‌ فیلمی "گه‌ڕانه‌وه‌" له‌ ده‌رهێنانی "شه‌هریار پوورسه‌یدیان" ده‌رهێنه‌ری ئێرانی و به‌رهه‌می ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران خه‌ڵاتی مه‌زنی سێهه‌مین خولی فێستیاڵی «Alternative film territory ATK-FEST» له‌ سه‌نپێتێرزبوورگ برده‌وه.

گه‌ڕانه‌وه‌، چیرۆكی ئازادبوونی ڕه‌حیم پاش 23 ساڵ زیندانه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ زێده‌كه‌ی و دیدار له‌گه‌ڵ براكه‌ی و ئاشكراكردنی كاره‌ساتێكی ترسناك.

ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی سینه‌مای ئێران له‌م دواییانه‌دا گه‌یشته‌ به‌شی سینه‌مای ماناگه‌رایی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی. Dhaka international film festival.

سه‌رچاوه‌ / جام كوردی

كوردستان تیڤی/ كامران

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.