Erbil 11°C شەممە 11 کانوونی دووەم 10:49

بۆ 3 مانگی دیکه‌ گه‌مارۆی‌ سه‌ر فرۆکه‌خانه‌ی‌ سلێمانی‌ درێژکرایه‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆكه‌خانه‌كه‌ راگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

پاش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 24 ى 12 ى 2018 ، به‌رێوبه‌ری‌ فرۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ سلێمانی‌ ڕایگه‌یاند دەسەڵاتدارانی‌ تورکیا جارێکی‌ دیکە گەمارۆی‌ سەر فڕۆکەخانەی‌ سلێمانیان نوێکردەوە.


فرۆكه‌خانه‌ى نێو ده‌وله‌تى سلێمانى له‌هه‌ژماری خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ده‌قى لێدوانى تاهیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بڵاوكرده‌وه‌ ، كه‌تێیدا ڕایده‌گه‌ێنێت  دەسەلاتدارانی تورکیا بۆ جارێکی تر گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانییان درێژکردوەتەوە.
 
به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆكه‌خانه‌كه‌ ڕاشیگه‌یاند درێژکردنەوەی گەمارۆکە بۆ ماوەی سێ مانگی ترە ، سەرەرای ئەو هەموو هەوڵەی کە کەسانی دڵسۆز داویانە بۆ لابردنی گەمارۆکان بەڵام حکومەتی تورکیا سور بوە لەسەر بڕیارەکەی خۆی.


تاهیر عه‌بدوڵڵا  ڕاشیگه‌یاند ، هه‌موولایه‌ك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ته‌ها فرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى به‌رپرسه‌ له‌بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌ر ئاگاداری نامه‌یه‌ك له‌باره‌ى ده‌ست پێكردنه‌وه‌ى گه‌شته‌كان یاخود وه‌ستانی گه‌شته‌كان 


شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.