ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 24 ى 12 ى 2018 ، كۆبوونه‌وه‌ى نێوان به‌رپرسانى یه‌كێتى كه‌مئه‌ندامانى كوردستان و وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تى به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌چوو
دوای كۆبوونه‌كه له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا سامان حسێن سكرتێری یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان رایگه‌یاند ، له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تى گفتوگۆ لەبارەی داواکاریی کەمئەندامان كرا
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند ، وەزارەتی کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتیی بریاری نوێی دەرکردووە کە لە بەرژەوەندی کەمئەنداماندایە.
سامان حوسێن سكرتێری یه‌كێتى كه‌مئه‌ندامانی كوردستان ڕاشیگه‌یاند ، یەکێک لە بڕیارەکان ئەوەیە هەر کەمئەندامێک فەرمانبەر بێت دەبێت رێژەی کەمئەندامییەکەی لە لەسەدا پەنجاوپێنج زیاتربێت بۆ ئەوەی مووچەی کەمئەندامیی بدرێتێ، نەک لەسەدا حەوفتا.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند ، بەزووترین کات لەماوەی دوو مانگدا کۆی ئەو کەمئەندامانەی کە تانەیان داوە لە بڕیاری لیژنەکان دەدرێنەوە بە لیژنەکان بۆ پشکنین.
له‌درێژه‌ى لێدوانی بۆ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن سامان حوسێن راشیگه‌یاند هەموو ئەو کەمئەندامانەی کە رێژەی کەمئەندامییان لەسەدا چل کەمترە نەدرێنەوە بە لیژنەکان، هاوکات ناوی ئەو کەمئەندامانەی کە زیاتر لە حەوت ساڵە چاوەڕێن، دەکرێت بە نوسراو و دەخرێنە شوێنی ئەوانەی کە دوردەخرێنەوە یان لەدەرەوەی وڵاتن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.