دوای ئه‌وه‌ى بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشه‌ممه 24 ى 12 ى 2018 ، سێوان قادر ژنه سوتاوه‌كه‌ى چه‌مچه‌ماڵ بەهۆی زۆری رێژەی سوتانەكەیەوە، لەنەخۆشخانەی ئیمێرجنسی سلێمانی گیانی لەدەستدا.
ڕەمەک رەمەزان قائیمقامی لەمیانی بەخاک سپاردنی سێوان قادردا ڕایگەیاند : بەبۆنەی گیان لەدەستدانی سێوان قادر و سێ جگەرگۆشەکەی کە بە کارەساتێکی دڵتەزێن گیانیان لەدەستدا، قایمقامی چەمچەماڵ سبەی سێ شەممەی بە ماتەمینی گشتی لە قەزای چەمچەماڵ و ناحیە و گوندەکانی راگەیاند.
قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی چه‌مچه‌ماڵ راشیگه‌یاند ، ڕوداوی سوتانی سێوان و سێ منداڵەکە کارەساتە و ناخی هەمووانی هەژاندووه
ڕه‌مه‌ك ڕه‌مه‌زان ڕاشیگه‌یاند لەو ڕۆژە ماتەمینیەدا سەرجەم ئاڵاکانی ناو شارەکەمان تا نیوە دەهێنینە خوارەوە.
سێوان قادر، دایکی ئەو سێ منداڵەیە کە هەفتەی رابردوو لەکاتی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵەکەیاندا سووتان ، لە ئەنجامدا سێ منداڵەکەی گیانیانلەدەستدا، خۆیشی لە 90%ی جەستەی سووتا به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆش گیانى له‌ده‌ستدا
سێوان قادر هاوژینەکەی بە تۆمەتبار دەزانێ و ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئەم کەیسە دانەخرێ و بەسزای خۆی بگەیەنن، قەت لێی خۆشنابم. لە هیچ کەسێکیش خۆشنابم کە دەستی تێیدایە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.