بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشهممه 24 ى 12 ى 2018 ، ژنه سوتاوهكهى چهمچهماڵ بەهۆی زۆری رێژەی سوتانەكەیەوە، لەنەخۆشخانەی ئیمێرجنسی سلێمانی گیانی لەدەستدا.
ئێوارهى دوێنێ یهكشهممهش ، بە فەرمانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاردرا ژنه سوتاوهكه ڕەوانەی تورکیا بكرێت لە باشترین نەخۆشخانەی ئەو وڵاتە چارەسەری پزیشکی وەربگرێت
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ناوی نێچیرڤان بارزانییەوە قسەی لەگەڵ بنەماڵەی سێوان قادر کردو پێیان راگهیاندرا ، سەرۆک وەزیران هەرچی پێویستە لەپێناو چارەسەر و چاکبوونەوەی سێوان-دا دەیکات، ئەگەر پزیشکەکان رازیبن و تەندروستی رێگەبدات بە فڕۆکەیەکی تایبەت دەنێردرێت بۆ تورکیا تاوەکو باشترین چارەسەر وەربگرێت و ژیانی رزگاربکرێت.
سێوان قادر، دایکی ئەو سێ منداڵەیە کە هەفتەی رابردوو لەکاتی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵەکەیاندا سووتان، لە ئەنجامدا سێ منداڵەکەی گیانیانلەدەستدا، خۆیشی لە 90%ی جەستەی سووتا. ئەو ئێستا لە سلێمانی چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت.
سێوان قادر هاوژینەکەی بە تۆمەتبار دەزانێ و دهلێت "ئەم کەیسە دانەخرێ و بەسزای خۆی بگەیەنن، قەت لێی خۆشنابم. لە هیچ کەسێکیش خۆشنابم کە دەستی تێیدایە".
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.