سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ره‌زامه‌ندى نیشاندا بۆ لیژنه‌ى جێبه‌جێكردنى ماده‌ى 140 بانگهێشتى په‌رله‌مان بكرێت و له‌باره‌ى كاره‌كانی لیژنه‌كه لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى بكرێت.
به‌پێى به‌ڵگه‌یه‌ك ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە نووسراوێكی پەرلەمانی عێراق بڵاو كراوەتەوە، كە تیایدا دەردەكەوێ رۆژی 18ی ئەم مانگە لەلایەن پەرلەمانتارێك داوایەك بۆ میوانداریكردنی لیژنەی مادەی 140 بۆ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان بەرز كراوەتەوە، ئەویش ئیمزای لەسەر داواكە كردووە.
لە نووسراوەكەیدا داوای لە سەرۆكی پەرلەمان كردووە رەزامەندی لەسەر میوانداریكردنی لیژنەی مادەی 140 دەربڕێت، بۆ ئەوەی لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بكرێت لەسەر هۆكاری جێبەجێنەكردنی كارەكانیان، لەوانەش كەیسی قەرەبووكردنەوەی ئاوارەكانی خانەقین كە ژمارەیان 3400 كەسە.
محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانیش ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر نووسراوه‌كه داوه و داواى له لیژنه‌ى هه‌رێم و پارێزگاكانى په‌رله‌مان كردووه، بانگهێشتكردنه‌كه ئه‌نجام بده‌ن.
ماده‌ى 140 مادده‌یه‌كه له ده‌ستوورى عێراق بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى كوردستان دانراوه كه له‌گه‌ڵ به‌غدا كێشه‌ى له‌سه‌ره، رژێمى به‌عس ته‌عریبى كردووه، بۆیه لیژنه‌ى جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور ئه‌م ناوچانه به "ناوچه جێناكۆكه‌كان" ده‌ناسێنێ .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.