بریكاری وهزارهتی كارهبا پێشوازی له ئازاد تۆفیق پارێزگاری ههڵهبجهو شاندێكی یاوهری كرد و ئامادهیی وهزارهتیشی دهربڕی بۆ پێشكهشكردنی ههموو هاوكارییهك بۆ باشكردنی تۆڕی دابهشكردنی كارهبا بۆ تهواوی ناوچهكه.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەك شەممە، هۆگر شاڵی، بریكاری وەزارەتی كارەبا پێشوازی لە ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە و شاندێكی یاوەری كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا، باس لە ژێرخانی كارەبای دەڤەرەكە و دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای هەڵەبجە كرا و لای خۆشییەوە هۆگر شاڵی، بەڵێنی تەواوكردنی ئەو پڕۆژانەیدا، كە لە قۆناغی جێبەجێكردندان و لەبەر نەبوونی بودجە و بەهۆی قەیرانی داراییەوە تەواو نەكراون.
سەبارەت بە كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای هەڵەبجە، ناوبراو ڕایگەیاند، داواكاری دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای هەڵەبجە بە نوسراوی فەرمی بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرز كراوەتەوە و چاوەڕوانن لە كابینەی نوێی حكومەتدا كاری لەسەر بكرێت.
لای خۆشییەوە ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە، وێڕای دەستخۆشی لەكارەكانی وەزارەت لەسەر پێشكەشكردنی هاوكارییەكانیان بۆ پارێزگاكە، ئومێدی خواست بەهەردوولا بتوانن چارەسەری كەموكورتییەكانی كارەبا لەتەواوی ناوچەكەیان بكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.