Erbil 18°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 12:01

بریارێک بۆ په‌رله‌مانتاران ده‌رکرا

به‌و ناوه‌ مووچه‌یه‌یان نامێنێت
کوردستان TV
100%


دادگای فیدراڵی فیدراڵی عێراق رایگەیاند: خانەنشینکردنی پەرلەمانتاران نادەستوورییە، له‌مه‌ودوا خانه‌نشینكردنی په‌رله‌مانتارانی عێراق هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ و موچه‌یه‌یان نامێنێت.

ئیاس ساموك، گوتەبێژی دادگای فیدراڵی عێراق رایگه‌یاند: دادگای فیدراڵی لە کۆبوونەوەکەیدا کە بە ئامادەبوونی مه‌دحەت مەحمود، سەرۆك و ئەندامانی دادگای فیدراڵی، بەڕێوەچوو تێیدا بڕیاردرا کە خانەنشینکردنی پەرلەمانتاران نادەستوورییە.

گوتەبێژی دادگای فیدراڵی عێراق لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ماددەی 6، 11 و 13 کە مووچەی خانەنشینی و ژمارەیەك ئیمتیاز بە پەرلەمانتاران دەدات نادەستوورییە.

بەپێی ئەو ڕاگەیاندراوە، لەمەودوا خانەنشینی پەرلەمانتارانی عێراق هەڵدەوشێتەوە و پەرلەمانتاران بەپێى یاساى یەکگرتووى خانەنشینى مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت وەک هەر فەرمانبەرێکی ئاسایی حکوومەت مەرجەکانیان بەسەردا جێبەجێ دەکرێت.

له‌مه‌ودوا خانه‌نشینكردنی په‌رله‌مانتارانی عێراق هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ و به‌و ناوه‌ مووچه‌یه‌یان نامێنێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.