لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پێكه‌وه‌ژیانى ئایینه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاییینی هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، روون و ئاشكرایه كه پێكه‌وه‌ژیانى ئایینى له وڵاته‌كه‌مان مێژوویه‌كى پرشنگدارى هه‌یه، هه‌روه‌ها یه‌كێكه له خاڵه به‌هێزه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كه ئه‌مه‌ش به‌رهه‌مى خوێنى شه‌هیدان و خه‌باتى پێشمه‌رگه و هه‌موو دڵسۆزانه،
لهبهشێكى دیكه‌ى راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه ، رێنمایهكانى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و راسپارده‌كانى كۆنفرانسى رێكخستنى گوتارى ئایینى هه‌رده‌م جه‌خت له‌م پره‌نسیپه جوانانه ده‌كاته‌وه. به‌ڵام چه‌ند رۆژێكه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان تۆمارێکی ڤیدیۆیى كۆن بڵاو كراوه‌ته‌وه بۆ بهمەبەست و مه‌رامی تایبەتی.
له‌كۆتاییدا ، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی رایدهگهێنێت ، ئێمه رێكارى یاساییمان به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سە له‌رابردوودا گرتۆته به‌ر، و دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف دڵنیایى ده‌داته سه‌رجه‌م هاونیشتیمانیان و پێكهاته ئاینییه‌كان كه پارێزه‌رى ئاشتى كۆمه‌ڵایه‌تى و پێكه‌وه‌ژیانى ئایینین له‌هه‌رێمى كوردستان .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.