Erbil 17°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 13:53

عێراق و کوێت له‌ دوو ناوچه‌ی سه‌ر سنووری نێوانیان به‌ دوای نه‌وتدا ده‌گه‌ڕێن

كۆمپانیایه‌كی ناسراوی بیانی پرۆسه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌بات
کوردستان TV
100%

وه‌زیری نه‌وتی عێراق، سامر غه‌زبان رایگه‌یاند، عێراق و كوێت له‌ میانی دوا كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان كه‌ له‌ توركیا به‌ڕێوه‌چووبوو، رێككه‌وتن له‌سه‌ر دیاریكردنی كۆمپانیایه‌كی راوێژكار بۆ گه‌ڕان به‌ دوای نه‌وتدا له‌ دوو ناوچه‌ی سنووریی نێوان ھه‌ردوو وڵات.

له‌ په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی نه‌وت له‌ رێكخراوی ئۆپێك كه‌ له‌ كوێت به‌ڕێوه‌ده‌چێت، وه‌زیری نه‌وتی عێراق، سامر غه‌زبان بۆ رۆژنامه‌وانان دوا.

سامر غه‌زبان ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ كۆمپانیا راوێژكارییه‌كه‌ له‌ دوو ناوچه‌ی سه‌ر سنووری نێوانیان به‌ دوای نه‌وتدا ده‌گه‌ڕێت، باسی له‌وه‌شكرد كه‌ له‌سه‌ر داتا و زانیارییه‌كانی كۆمپانیا راوێژكارییه‌كه‌، سیاسه‌تێكی به‌رھه‌مھێنان كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و كوێت بێت، په‌یڕه‌و ده‌كرێت.

وه‌زیری نه‌وتی عێراق، ناوی كۆمپانیا راوێژكارییه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرد، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ كۆمپانیایه‌كی ناسراوی بیانی پرۆسه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌بات.

كوێت و عێراق ماوه‌ی ساڵانێكه‌ له‌باره‌ی ئه‌و ناوچه‌ سنوورییانه‌ی نێوان ھه‌ردوو وڵات كه‌ پێشبینی ده‌كرێت بڕێكی زۆری نه‌وتی خاوی تیادا بێت، ده‌ستیانكردووه‌ به‌ گفتوگۆ.

سامر غه‌زبان باسی له‌و ھه‌وڵانه‌ كرد كه‌ به‌ ئامانجی به‌دیھێنانی سه‌قامگیری له‌ بازاڕه‌كانی نه‌وت خراونه‌ته‌گه‌ڕ و گوتی: له‌و باوه‌ڕه‌دام كه‌ بڕیاره‌كه‌ی ئۆپێك و به‌رھه‌مھێنه‌رانی سه‌ربه‌خۆ به‌رابه‌ڕایه‌تی رووسیا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مھێنان به‌ یه‌ك ملیۆن و ٢٠٠ ھه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا، ده‌بێته‌ مایه‌ی به‌دیھێنانی سه‌قامگیری له‌ بازاڕه‌كان.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.