Erbil 18°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 11:36

سوپای ئەمەریکا لە عێراق ناکشێتەوە

لە جەنگی دژ بەداعش ئەمەریكا پاڵپشتی عێراق دەكات
سوپای ئەمەریكا لە عێراق ناكشێتەوە
کوردستان TV
100%

دوای پاشەكشەكردنی لە سووریا ، پێشبینی دەكرا كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بڕیارێكی هاوشێوە بۆ عێراقیش دەربكات بە پاشەكشەكردنی هێزەكانی، بەڵام فەرماندەیەكی سەربازی ئەمەریكا رایگەیاند كە ئەوان پابەندن بە پاراستنی عێراق لە پاشماوەی داعش.و لەو وڵاتە ناكشێنەوە .  

رۆژی چوارشەمەی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە بڕیارێكی كتوپڕدا رایگەیاند كە هێزەكانی ئەمەریكا لە سووریا پاشەكشە پێ دەكەن، كە زیاتر لە 2000 سەربازی ئەمەریكا لە سووریا هەن و پاڵپشتی لە هێزەكانی سووریای دیموكرات دەكەن.

بەپێی بەیانامەیەكی نووسینگەی عوسمان غانمی، سوپاسالاری عێراق ، جەنەراڵ جۆزێف فۆتیل، فەرماندەی سەركردایەتی ناوەندی سوپای ئەمەریكا پابەندی ئەمەریكای بە پاڵپشتیكردنی عێراق لە جەنگی پاشماوەی چەكدارانی داعش دەربڕی .

لە بەیاننامەكەدا هاتووە فۆتیل باس لە  لێكەوتەكانی پاشەكشەكردنی سوپای وڵاتەكەی لە سووریا كردووە و روونی كردۆتەوە كە بڕیارەكە لە چوارچێوەی خشتەیەكی كاتی ئامادەكراوە لەلایەن سەركردایەتی ئەمەریكاوە و وڵاتەكەی سوورە لە پاڵپشتیكردنی عێراق لە جەنگی پاشماوەی چەكدارانی رێكخراوی داعش.

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.