له سیناریۆ و ده‌رهێنانی " زانیار عه‌دنان عوسمان " فیلمی كوردی " سكریمس " واته قیژه له فێستیڤالێكی نێوده‌وڵه‌تیدا به ناوی " ئین شۆرت فیلم " كه له وڵاتی نایجریا به‌رێوه ده‌چێت به‌شداری ده‌كات .
ئه‌م فیلمه بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵات له به‌شی سه‌ره‌كی فێستیڤاڵه‌كه ركابه‌ری ده‌كات كه بریاره له رۆژانی " 27 و 28 " ی ئه‌م مانگه " دیسێمبه‌ر " له وڵاتی نایجریا ئه‌نجامبدرێت .
چیرۆكی ئه‌م فیلمه سینه‌ماییه باس له دوو سه‌ربازی دژ به یه‌كتر ده‌كات، كه ڕق و كینه‌ی دڵیان ده‌گه‌یه‌ننه خاڵی كۆتایی، له‌و نێوه‌نده‌شدا باڵنده گۆشتخۆره‌كان له چاوه‌ڕوانیی مه‌رگی ئه‌و دوو سهربازهن تا بتوانن ژه‌مێكی به‌چێژ له گۆشتی ئه‌وان بخۆن و سوود له‌و ڕق و كینه ئه‌م 2 كه‌سه وه‌ربگرن .
ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه " زانیار عه‌دنان " ئاشكرایده‌كات كه ئه‌و وه‌ك ده‌رهێنه‌رێك دڵخۆشه كه فیلمه‌كه‌ی له فێستیڤالێكی نێوده‌وڵه‌ی له‌م شێوه‌یه به‌شدار ده‌بێت ، ئه‌مه‌ش به سه‌ركه‌وتنی ھونه‌ری سینه‌ما له كوردستان ده‌زانێت، كه گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی له وڵاتانی ئه‌فریقیشدا ناوی كوردستان و كولتوور و دابونه‌ریتی ئه‌و وڵاته له ڕێگه‌ی سینه‌ماوه به ئه‌فریقییه‌كان ئاشنا ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.