Erbil 22°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 07:19

د.جه‌زا چنگیانی: ئەمەریکا ناکشێتەوە، دەبێ (پ ک ک) بکشێتەوە

ئێستا تورکیا و (پ ک ک) دوولەمپەرن لەبەردەم پرۆژەکانی ئەمەریکا
کوردستان TV
#7
100%


د.جه‌زا چنگیانی ده‌ڵێت: ئێستا تورکیا و (پ ک ک)  دوولەمپەرن لەبەردەم پرۆژەکانی ئەمەریکادا، بۆ چارەسەری ئەم لەمپەرە ئەمەریکا هێزی(رۆژ )ی دروستکرد.

دكتۆر جه‌زا چنگیانی، رۆژنامه‌نووس و مامۆستای زانكۆ له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك بابه‌تێكی له‌ژێر ناونیشانی (ئەمەریکا ناکشێتەوە، دەبێ (پ ک ک) بکشێتەوە)، نووسیوه‌ ده‌ڵێت: دەسەڵاتی فیدراڵی پلەیەکی نزیکە بۆ (دەوڵەتی نیشتمانی سەربەخۆ) زیندووکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی باشوور رۆڵی گرنگ دەبینی .

بڕیاری جوڵەی یەکە سەربازییەکان. بڕیاری سیاسیە. نەخشەی ئیستراتیجی سیاسی و سەربازی نەخشەی ئیستراتیجی ئابورییە. چونکە سیاسەت(هونەری پاراستنی بەرژەوەندیە)پێش بڵاوبوونەوەی هەواڵی کتوپڕی کشانەوەی بڕێ لەسەربازی ئەمەریکی لەرۆژئاوا. لە ووتاری پێشودا سیناریوی سیاسی ئەمەریکیم لە پڕۆژەیەکی ئابوری نێوان باشور ورۆژئاوادا شرۆڤەکرد.

کشانەوەی بڕی لە سەربازی ئەمەریکی بڕیارێکی کتوپڕ نییە. دروستبوونی هێزی(رۆژ )لەلایەن ئەمەریکاوە بۆ ئەم نەخشەیەکیشرا. ئەمەریکا گەرەکی نیە لەتەک تورکیاداتووشی رووبەڕوونەوەی سەربازی ببێتەوە . چونکە دوو ووڵاتی ناتوو نابەرامبەر ( تورکیا وئەمەریکا ) تەواو کێشە سیاسیەکانی رۆژهەڵات ئاڵۆز دەکات . براوەی یەکەمی جەنگی نیوان تورکیا و ئەمەریکا. روسیا بێ.

تورکیا بەهۆی بەرژەوەندیەوە ببێ بەبەشێک لەپەیمانی(ئورۆئاسای*)روسی.
ئەمەریکا لەئاوزانی سیاسی کورد وتورک باش گەیشتوە. تێگەیشتنی میشکی سیاسی تورک بەرامبەر بە پرسی کورد بەتایبەتی پ ک ک لای ئەمەریکایەکان و جیهان واتە کێشەیەکی بێ چارەسەر.

ئیستا تورکیا و پ ک ک . دوولەمپەرن لەبەردەم پرۆژەکانی ئەمەریکادا .
بۆ چارەسەری ئەم لەمپەرە ئەمەریکا هێزی(رۆژ )ی دروستکرد . ئەم هێزە گەورەتر دەبێ دەگەرینەوە بۆ رۆژئاوا . زۆربەی پێکهاتەکانی رۆژئاوا دژی بوونی پ ک ک .
بۆچی ئەمەریکا 21 بنکەی چاودێری سەربازی لە نێوان تورکیا و رۆژئاوا هێشتۆتەوە ؟ لەبەر ئەوەی هێزی ( رۆژ ) کورد و هێزی (پ ک ک) یان دەبێ بەدیالۆگ بگەنە ئاستێکی باش یان پ ک ک رۆژئاوا چوڵبکات بگەرینەوە بۆ قەندیل. یان شەرێکی جەرگ بڕ لە نێوان رۆژئاوا و (پ ک ک) دروست دەبێ . لەم شەردا ئەمەریکا و ئەوروپا یارمەتی رۆژئاوا دەدەن . روسیا بێدەنگ دەبێ و تورکیا لەژێر هەرەشەی ئەمەریکی بوونی 21 بنکەیە چاودێر ناتوانی هاوبەشی ئەو شەرە باکات، لەم شەردا کورد زیانێکی زۆری بەردەکەوەی چارەنووسی پ ک ک رەش دەبێ .

ئەو شەرەی پێویستە سوپای ئەمەریکی دژی پ ک ک لە رۆژئاوا بیکات بەهێزی(رۆژ) دەیکات واتە جوڵەی یەکە سەربازیەکانی ( رۆژ) لە بنتاگۆنەوە دەجولێ بۆ .

یەکەم: لەبەر ئەوەی گەلی ئەمەریکی گلەی لەوەنەکەن ئەمەریکا سەربازەکانی دەکات بەقوربانی .

دووهەم: سەرکەوتنی هێزی(رۆژ) واتە سەرکەوتنی ئەمەریکا لەکۆنترۆڵکردنی هێزی پێشمەرگەی باشور و رۆژئاوا لە یەکەیەکی سەربازی(توکمەدا)ئەم هێزە توکمەیە دەبێتە سڕینەوەی سنوری سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و جوسیاسی نێوان باشور ورۆژئاوا.

ئەمەش شانسێکی مێژوویە لەبەردەم کورد دا ئەگەر کورد هۆشیاربن نزیکە بە شێوەیەک لەشێوەکان باشووری کوردستان و رۆژئاوا ببنەبە ( یەک هەرێمی فیدریاڵی)یان دەبن بەبەشیک لەفیدراڵی لەگەڵ عیراق یان دەبن بەبەشێک لە فیدراڵی سوریا.

دەسەلاتی فیدریاڵی پلەیەکی نزیکە بۆ(دەوڵەتی نیشتمانی سەربەخۆ)
زیندووکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی باشور رۆڵی گرنگ دەبینی .

ئەمەریکا لە رۆژئاوا نەکشاوەتەوە ناکشێتەوە. لەشکری ( رۆژ ) بەشێکە لە سوپای ئەمەریکی بە بەرگی کوردی و لە ژێر سێبەری ئاڵای کوردستاندا.

بۆ پیڵاوی خوشک و بریانی قەندیل دەچەمێمەوە. ئەو ڕاستیە زۆر تاڵە . بەڵام زۆر پێویستە بوترێ تا ژمارەی وێنەکانی بەرێز ئوجەلان لە شەقامەکانی شارەکانی رۆژئاودا بوونی هەبێ ژیانی ئوجەلان دژوارتر دەبێ. تا (پ ک ک) لە رۆژئاوادا بوونی هەبێ . (پ ک ک) خزمەتێکی زۆر بە ئیستراتیجیتی فاشستی تورک دەکات.

کارتی (پ ک ک) سوتا.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.