Erbil 11°C شەممە 11 کانوونی دووەم 01:56

بریندارێکی شەڕە تەقەکەی کەلار گیانی لەدەستدا

له‌راگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 22 ى 12 ى 2018 ،  له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، ڕائیدی مافپەروەرعه‌لی جەماڵ قدووری به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنى پۆلیسى گه‌رمیان ڕایده‌گه‌ێنێت ، دوای ئەوەی لەچەن ڕۆژی ڕابردودا لەنێوان چەن برایەک لەگەڕەکی گۆرانی قەزای کەلار شەڕەتەقە دروست بوو یەکێکیان بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا   دوو برای دیکەی برینداربوون .

 ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، یەکێک لەبریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا بەناوی ( هەڵمەت براعەزیز نادر ) لەدایکبووی 1984دوای چوار ڕۆژ لەنەخۆشخانە ئەمشەوی ڕابردوو گیانی لەدەستدا 

 ڕائیدی مافپەروەرعه‌لی جەماڵ قدووری ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لەگەرمیان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕوداوەکە کردۆتەوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە لەسەر چۆنێتی و هۆکاری ڕوداوەکە.

شوان عه‌زیز
.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.