Erbil 11°C شەممە 11 کانوونی دووەم 02:11

سه‌رۆک بارزانى په‌یامێکى هاوخه‌می بڵاوکرده‌وه‌

بەبۆنەی کۆچی دوایی نووسەر و ڕۆشنبیری ناسراوی کوردستان، ڕەئووف حەسەن
کوردستان TV
100%


بەبۆنەی کۆچی دوایی نووسەر و ڕۆشنبیری ناسراوی کوردستان، ڕەئووف حەسەن، سەرۆک بارزانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو کرد.

 

بەناوی خوای گەورە و میھرەبان


بۆ خانەوادەی بەڕێزی نووسەر و ڕۆشنبیری کۆچکردوو ڕەئووف حەسەن
بە داخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و ڕۆشنبیری ناودار، کاک (ڕەئووف حەسەن) ـم پێ گەیشت.


لەم بۆنە خەمناكەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان و سەرجەم نووسەر و ڕۆشنبیرانی كوردستان دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە گیانی کاک ڕەئووف بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی ھەموولایەك بدات.

 

انا للە وانا الیە راجعون

مەسعود بارزانی

22 - 12 - 2018 

 

 


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.