پرسەنامەی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كورستان بۆ كۆچی دوایی ئەدیب و نووسەر(رەئوف حەسەن)
بەڕێزان خانەوادەی ئەدیب و نووسەر (رەئوف حەسەن)
بەداخ وپەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی ئەدیب و نووسەر (رەئوف حەسەن) مان بیست، بەو بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەس وكار و بنەماڵەكەتان دەكەین و خۆمان بە شەریكی خەمتان دەزانین.
خوالێخۆشبوو نووسەروكەسایەتیەكی ناسراوی نێو دنیای ئەدەب ورۆشنبیریی كوردیمان بوو، جێدەستی لە بوارەكانی شانۆ و چیرۆك و وەرگێڕان دیار بوو، خاوەنی دەیان بەرهەمی ئەدەبی و رۆشنبیریی بوو، هیواخوازین هاوخەمیی رۆشنبیران و دڵسۆزان و هۆگرانی بەرهەم و كتێبەكانی كۆچكردوو ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووریتان و لە خە م و خەفەتتان كەم بكاتەوە.
جارێكی دیكە پرسە و سەرەخۆشی خۆمات دووپات دەكەینەوە و لەخودای گەورە داواكارین سەبووری وئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێت وگیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات..
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كورستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.