Erbil 18°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 13:11

عێراق بۆ ماوەی سێ مانگی دیکە لە سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەبەخشرێت

تاكو پارەی ئەو قەرزانەی كە لەبواری وزەی ئێران لایەتی بیداتەوە
کوردستان TV
100%

بەرپرسێك لەوەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرای دەكات، عێراق بۆماوەی 3 مانگی تر لەسزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران دەبەخشرێت.

بەرپرسێك لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، كە نەیویستوە ناوی ئاشكرا بكرێت، بەرادیۆ سەوای راگەیاند: عێراق بۆ ماوەی سێ مانگی دیكە لە سزاكانی ئەمریكا بۆسەر ئێران دەبەخشرێت، ئەوەش بەئامانجی ئەوەی عێراق لەو ماوەیەدا بتوانێت پارەی ئەو قەرزانەی، كە لەبواری وزەی ئێران لایەتی بیداتەوە.

بەرپرسەكەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكردوە، وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە هاوكاریی و هەماهەنگی عێراق بۆئەوەی لەرووی دابینكردنی وزەو سەرچاوە سروشتییەكان و ئابوورییەوە پشت بەخۆی ببەستێت.

پێشتر بەرپرسانی عێراقی ئاماژەیان بەوەكردبوو، كە هەوڵەكانیان دەخەنەگەڕ بۆ ئەوەی ئەمریكا لەسزاكانی سەر ئێران بیانبەخشێت، بەرپرسێكی عێراقیش ئەوەی دووپات كردبووەوە، بۆئەوەی وڵاتەكەی لەڕووی وزەوە پشت بەخۆی ببەستێت پێویستیان بەدوو ساڵی دیكە دەبێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.