بڕیارە كاتژمێر 10ى ئهمشهو تەرمی نوسەری دیاری كورد "جەمال نەبەز" لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودهولهتى هەولێرەوە لە وڵاتی ئەڵمانیاوە بگەڕێنرێتەوە هەرێمی كوردستان.
بەپێی زانیارییەكان بڕیارە ئهمشهو ههینى، لە ڕێگەی فڕۆكەوە و لە وڵاتی ئەڵمانیاوە تەرمی نوسەری كۆچكردوو جەمال نەبەز بگەڕێنرێتەوە خاكی كوردستان و سەرەتاش تەرمی ناوبراو دەگاتە فڕۆكەخانەی هەولێر و دواتر بە كەژاوەی ئۆتۆمبێل دەگەڕێنرێتەوە شاری سلێمانی و لە مەراسیمێكی تایبەتدا بەخاك دەسپێردرێت.
جەمال نەبەز، یەكێك بوو لە نوسەر و زمانزانە دیارەكانی كورد، كە خاوەنی چەندین كتێبی نوسراو و وەڕگێردراوی خۆیەتی و لەساڵی 1962 ەوە لە وڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێیە.
جەمال نەبەز لە ساڵی 1933 لە دایكبووە و رۆژی 8ی كانونی یەكەمی ئەمساڵ لە تەمەنی 85 ساڵیدا لە شاری بەرلینی وڵاتی ئەڵمانیا بەنەخۆشی كۆچی دوایی كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.