دوای ئه‌وه‌ی له لێدوانێكی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ئامانجی خۆیان له سووریا پێكاوه كه بریتی بووه له شكست پێهێنانانی داعش له‌و وڵاته‌دا، هاوكات بڕیاریدا به كشانه‌وی هێزه سه‌ربازییه‌كانی له وڵاتی سووریا، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری له ئاستی نێوخۆی ئه‌مریكا و رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و جیهان لێكهوتهوه، له یه‌كه‌م كاردانهوش جه‌یمس ماتیس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی كشاندوه.
ئه‌م بڕیاره له ئاستی وڵاتانی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی و ته‌نانه‌ت له نێوخۆی ئه‌مریكاش كاردانه‌وی جیاجیا و توندی لێكهوتهوه.
وه‌ك یه‌كه‌م كاردانه‌وه له ئاستی نێوخۆی ئه‌مریكا جه‌یمس ماتیس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا وه‌ك دژایه‌تی كردنی ئه‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ، بڕیاریدا واز له پۆستی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا بێنێت.
هاوكات ژماره‌یه‌ك له سیناتۆره دیار و به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌مریكی به سه‌رۆكایه‌تی لیندزی گراهام سه‌ر به به‌ره‌وی كۆماریخوازه‌كان، له نامه‌یه‌كدا ناره‌زایه‌تی خۆیان بۆ ئه‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ ده‌ربڕی و ئه‌م هه‌فته‌یه له ئه‌مریكیه‌كان به هه‌فته‌ی قه‌یران ناونراوه.
له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیشدا سه‌باره‌ت به كشانه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا له سووریا، ڤلادیمیر پۆتین سه‌رككۆماری رووسیا له كۆنفرانسێكی میدیایی وێڕای ده‌ستخۆشی كردن له ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی داعش له سووریا،هاوكات هۆشداریدا له‌باره‌ی چوونی تیرۆرستانی داعش بۆ نێو خاكی وڵاتانی دراوسێ.
پوتین هه‌روه‌ها گوتی: نازانم كشانه‌وی هێزی ئه‌مریكا له سووریا چۆن ده‌بێت، ئه‌مریكا 17 ساڵه له ئه‌فغانستان بوونی سه‌ربازی هه‌یه و هه‌موو ساڵێكیش رایده‌گه‌یه‌نێت كه به‌نیازی كشانه‌وه‌ی هێزه سهربازییهكانییهتی له‌و وڵاته، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دیاره ئه‌وان تاكو ئێستا له‌وێ بوونیان هه‌یه، هه‌رچه‌ند به‌دووری نه‌زانی كه ئه‌مه به‌م زووانه جێبه‌جێ بكرێت.
فه‌ره‌نسا و بەریتانیاش له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌باره‌ت به لێدوانی ته‌رمپ كه رایگه‌یاندبوو داعش له سوریا شكستی پێهاتووه رایانگه‌یاند،بۆ گه‌یشتن به‌و ئه‌نجامه هێشتا كاری زۆرمان له‌به‌رده‌م ماوه و نابێت هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش به كه‌م وه‌ربگرن.
هاوكات بەریتانیا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه وه‌ك ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شهر له دژی داعش به‌رده‌وام ده‌بن.
له لایه‌كی دیكه‌وه رۆژنامه‌ی تایمز له راپۆرتێكدا ئاشكرای كردووه كه حكوومه‌تی بەریتانیا له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا له سووریا پێشوه‌خته ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه.
لای خۆشیه‌وه حكوومه‌تی فه‌ره‌نسا جه‌ختی كرده‌وه كه هێزه‌كانی له سووریا پاشه‌كشه پێناكات و وه‌ك وڵاتێكی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، هێزه‌كانی له دژی داعش له سووریا ده‌هێڵێته‌وه، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌و پێشڤه‌چوونانه‌ی كه بۆ له‌ناوبردنی داعش له‌و وڵاته به‌ده‌ست هاتوون و رێكخراوی داعش سه‌تا نه‌وه‌ت كه‌می كردووه. به‌ڵام پاریس پێی وایه هێشتا داعش له سووریا به یه‌كجاری كۆتایی پێنه‌هاتووه .
لەلایەکی دیکە بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی ئەم بڕیارە رایگه‌یاند كه بە شێوەیەکی زۆر چالاكتر له جاران، ئۆپەراسیۆنەکانیان لەبەرامبەر ھەوڵەکانی ئێران لە سووریا بەردەوامی پێده‌ده‌ن و ته‌نانه‌ت چالاكیه‌كانیان لەهه‌ردوو گۆڕەپانی ھێڵی سنووریی لوبنان و سووریا و رووبهبوونهوی هه‌ژموونی ئێران بەھێزتر دەکەن.
هه‌رچی توركیاشه پشتگیری ئه‌م بڕیاره‌ی كۆشكی سپی كردووه به‌و پێیه‌ی كه ئێستا سوپای توركیا به جۆرێك ده‌ستكراوه‌تر له جاران ده‌تونێت هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هه‌سه‌ده له سوریا به‌رده‌وامی پێبدات.
سه‌باره‌ت به ئێرانیش ئه‌وه‌ی دیاره پێناچێت ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌مریكا به بێ دڵی تاران بێت و به جۆرێك ئێران له جه‌نگی سوریا و هێشتنه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات وه‌ك براوه‌یه‌ك سه‌یر ده‌كرێت.
هه‌رچی په‌یوه‌ندی به هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هه‌یه كه له‌ئێستا بێ پشتگیری ئه‌مریكا ماوه‌نه‌ته‌وه و قوربانی سیاسه‌ته تاكڕهوهییهكانیانن، له‌و باره‌وه رایانگه‌یاندووه: بڕیاری كشانه‌وه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا له سووریا ده‌بێته هۆی سه‌ر له‌نوێ به‌هێز بوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش و ئه‌وان به‌رده‌وم ده‌بن له شه‌ڕی دژ به تیرۆستانی داعش.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.