به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له سلێمانی ڕه‌ئووف حه‌سه‌ن چیرۆكنووسی كورد به‌هۆی نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.
ڕه‌ئووف حه‌سه‌ن یه‌كێك له نووسه‌ر و چیرۆكنووس و وه‌رگێڕه‌كانی كورده كه‌له سلێمانی له‌دایك بووه و له سه‌ره‌تای شه‌سته‌كانه‌وه ده‌ستی به نووسین كردووه و له بواره‌كانی چیرۆك و وه‌رگێڕان و شانۆدا چالاك بووه.
یه‌كه‌م كتێبی ساڵی 1967 به‌ناوی گه‌ردوون چاپ و بڵاوی كردووه‌ته‌وه.
پاشان هاوڕێ له‌گه‌ڵ "فواد سه‌راج و سه‌لام مه‌نمی" كتێبێكیان به‌ناوی چه‌كه‌ره له ساڵی 1973 چاپ و بڵاو كردووه‌ته‌وه.
ڕه‌ئووف حه‌سه‌ن جیا له بواری چیرۆك، له بواری شانۆ و وه‌رگێڕانیشدا چالاك بووه و چه‌ندین شانۆنامه‌ی نووسیوه و هاوكات له زمانی عه‌ره‌بییه‌وه چه‌ند كتێبێكی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
كه‌سێكی چاالاكی بواری ڕۆشنبیریی باشووری كوردستان بووه و چه‌ند به‌رهه‌مێكی چیركۆكی بریتین له: "سبه‌ینێ باوكت دێته‌وه، وێنه‌كه‌ی خوشكت" و هاوكات له بواری ڕه‌خنه‌شدا كاری كردووه و چالاك بووه. ئه‌ندامی یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد لقی سلێمانی بووه.
ڕه‌ئووف حه‌سه‌ن له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا یه‌كێك له نووسه‌ره‌كانی هه‌فته‌نامه‌ی (باس) بووه و له‌و ماوه‌یه‌دا كۆمه‌ڵێك بابه‌تی ره‌خنه‌یی و وه‌رگێڕانی به‌پێزی له‌م هه‌فته‌نامه‌یه‌دا بڵاو كردووه‌ته‌وه.
بڕیاره ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی به به‌شداریی نووسه‌ر و ڕۆشنبیران و جه‌ماوه‌ری سلێمانی له‌و شاره به خاك بسپێردرێت.
ره‌ئوف حه‌سه‌ن له ده‌یه‌ی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه له‌بواری هونه‌ر و ئه‌ده‌بی كوردییدا به تایبه‌تی له بواره‌كانی شانۆ و چیرۆكدا رۆڵ ده‌گێڕێت و هه‌روه‌ها له بواره‌كانی گه‌ردوونناسی، رۆژنامه‌نووسی، ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی نووسین و به‌رهه‌می هه‌یه.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.