Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 23:00

به‌ریتانیا کشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریکا له‌ سوریا به‌ ناوه‌خت وه‌سف ده‌کات

به‌ریتانیا: مه‌ترسییه‌كانی داعش له‌ ناوچه‌كه‌ تائێستا به‌رده‌وامی هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ 20-12-2018، له‌ به‌رامبه‌ر بڕیاری كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له‌سوریا، به‌ بیانووی كۆتایی هاتنی داعش و نه‌مانی مه‌ترسییه‌كان، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا كشانه‌وه‌كه‌ به‌ ناوه‌خت وه‌سف كرد و له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند" مه‌ترسییه‌كانی داعش له‌ ناوچه‌كه‌ تائێستا به‌رده‌وامی هه‌یه‌و پێویستی به‌ هه‌وڵی زیاتره‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌و له‌ناوبردنی، راشیگه‌یاندوه‌، داعش له‌ سوریاو عیراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتی ماوه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆسه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه‌و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌.

هه‌رله‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌، ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی تائێستا له‌ سوریا روویانداوه‌، نه‌بۆته‌ هۆی كۆتایی پێهێنانی تیرۆر له‌و ناوچه‌یه‌و بۆیه‌ش كاره‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له‌ناوچه‌كه‌ كۆتاییان نه‌هاتووه‌، بۆیه‌ ده‌بێت وڵاتانی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتی دژی داعش به‌رده‌وامبن تا كۆتاییهێنانی ته‌واوه‌تی تیرۆر له‌ ناوچه‌كه‌.

دوێنێ له‌ ئه‌كاونتی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه‌، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: دوای چه‌ند ساڵێك شه‌ڕكردن و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌ سوریا، بڕیارمانداوه‌ سوپای ئه‌مریكا له‌ سوریا بكشێنینه‌وه‌، چونكه‌ داعش له‌ناوچه‌كه‌ كۆتایی هاتووه‌و سه‌ركه‌ووتووین و كۆتاییمان به‌و رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌ هێناوه‌.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.