جیاواز له ساڵانی رابردوو ، ئه‌مساڵ به بۆنه‌ی رۆژی ئاڵا ، په‌رله‌مانی كوردستان بە چالاکییەکی ھونەری و به نمایشكردنی فیلمێكی سینه‌ماكاری كورد " سامی كاكه " ئه‌م یاده‌ی به‌رز راگرت .
بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە پەرلەمانتارانی کوردستان، له‌م یاده‌دا لە نووسین و دەرھێنانی سینه‌ماكار (سامی کاکە) فیلمی " سپی سپی " نمایشكرا ، سه‌رجه‌م دیمه‌نه‌كانی ئه‌م فیلمه له گوندێكی نزیك شاری هه‌ولێر و قه‌ڵای سه‌ربه‌رزی ئه‌م شاره گیراوه.
فیلمی " سپی سپی " ناوه‌رۆكه‌كه‌ی باس له لە خەونی سەربەخۆیی کوردستان دەکات و، مێژووی نەتەوەیەک دەگێڕێتەوە، کە تێنووی سەربەخۆییە ، هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد " ناسر حه‌سه‌ن " رۆڵی سه‌ره‌كی له‌م فیلمه سینه‌ماییه‌دا ده‌گێرێت ، هه‌روه‌ها خانمه هونه‌رمه‌ندی كورد " مازیچین " وه‌ك ژنه شه‌هێدێك رۆڵ ده‌بینێت كه رۆڵه‌كه‌ی به نیشتیمان به‌خشیوه .
سامی كاكه ساڵی 1976 له شاری هه‌ولێر له دایك بووه و ساڵانێكی زۆره له بوارده‌رهێنان كارده‌كات ، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك به‌رهه‌می جوان و به پێزه ، له‌وانه " ئەودیوی تاوان، دارک دەی، تارمایی،Erbil my love، تیرۆر، بۆ یادی ئێوە، ژیان لە گەڕەکێک ، خه‌ره‌ند و سپی سپی " ، فیلمی سپی سپی به یه‌كێك له به‌رهه‌مه جوانه‌كانی ساڵی رابردووهه‌ژمار ده‌كرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.