لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه ، کۆمەڵگای دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران ڕایده‌گه‌ێنێت ، ڕۆژی چوارشەممە (19/12/2018)هەڵساین بە گەڕانەوەی (7) حەوت ئۆتۆمبێل لە مەوادی کیمیایی لە جۆری ( D.P.G) بۆ ووڵاتی ئێران
ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، 7 ئۆتۆمبێله‌كه لە پشکنیندا دەرنەچووه لە تاقیگەی بنکەی پشکنینی سوتەمەنی سامانە سروشتیەکان لە کۆمەڵگای دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمه‌ران ، چونکە بە پێی رێنماییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ناگونجێت .
لهكۆتادا کۆمەڵگای دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران ڕایده‌گه‌ێنێت ، به‌هۆی ده‌رنه‌چونى له‌پشكنین مه‌واده‌كه لە لایەن لێژنەی هاوبەشی کۆمەڵگا گەڕێندراییەوە بۆ ووڵاتی ئێران .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.