Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 23:02

فه‌ره‌نسا به‌ڵێنیدا له‌ سوریا بمێنێته‌وه‌

دواى به‌جێهێشتنى هێزه‌كانى ئه‌مریكا
فه‌ره‌نسا به‌ڵێنیدا له‌ سوریا بمێنێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى ڕۆیته‌رز، وه‌زیرى فه‌ره‌نسا بۆ كاروبارى ئه‌وروپا ناته‌لى لۆیسیو به‌ سى نیوز ڕاگه‌یاند: "شه‌ڕى دژى تێرۆر كۆتایى نه‌هاتووه‌"، هه‌روه‌ها گوتى بۆ ئێستا بێگومان ئێمه‌ له‌ سوریا ده‌مێنینه‌وه‌ .

له‌دواى فه‌رمانى دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا كه‌ هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى سوریا به‌جێبهێڵن، نیگه‌رانى و سه‌رسامى هاوپه‌یمانه‌كانى ئه‌مریكاى گرته‌وه‌و هه‌روه‌ك ناته‌لى لۆیسیو ڕایگه‌یاند: فه‌ره‌نسا به‌ڵێنی داوه‌ هێزه‌كانى له‌ باكوورى سوریا بهێڵێته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هێشتا ده‌وڵه‌تى ئیسلامى به‌ته‌واوى كۆتاییان نه‌هاتووه‌ و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه‌ بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى فه‌ره‌نسا.

وڵاتى فه‌ره‌نسا ئه‌ندامێكى ڕابه‌رایه‌تى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكایه‌ له‌ هاوپه‌یمانى شه‌ڕ له‌ سوریا و نزیكه‌ی 1100 سه‌ربازى هه‌یه‌ هه‌روه‌ك هێزى تایبه‌تى و ڕاوێژكارى سیاسى و راهێنانى تۆپى قورس و فڕۆكه‌ى جه‌نگى، دامه‌زراون له‌ باكوورى سوریا بڵاوه‌ى پێى كردووه‌ و شان به‌شانى هێزه‌ كوردى و عه‌ره‌بیه‌كانن.

ناته‌لى لۆیسیو وه‌زیرى فه‌ره‌نسا بۆ كاروبارى ئه‌وروپا هه‌روه‌ها به‌ ته‌له‌فزیونى سى نیوزى ڕاگه‌یاند و وتى: "ئه‌وه‌ نیشان ده‌دات كه‌ ئێمه‌ پێشێنه‌ى جیاوازمان هه‌یه‌و پێویسته‌ پێش هه‌موو شت پشت به‌ خۆمان ببه‌ستین، بۆ ئێستاش بێگومان ئێمه‌ له‌ سوریا ده‌مێنینه‌وه‌  چونكه‌ جه‌نگى دژ به‌ ده‌وڵه‌تى ئیسلامى گرنگه‌.

دیبلۆماتێكى فه‌ره‌نسى به‌ ڕۆیته‌رزى راگه‌یاند: ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ 19ى كانوونى یه‌كه‌مى 2018، كاتێك سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆنالد ترمپ بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى وڵاته‌كى دا له ناوچه‌كه‌ و حكومه‌تى فه‌ره‌نسا سه‌رسام بوو به‌ بیستنى ئه‌و بڕیاره‌، هه‌روه‌ها له‌ ناوچوونى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى به‌ ته‌واوى له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكاوه‌ وه‌ك پاساوێك بوو بۆ بڕیاره‌كه‌یان.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 
 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.