Erbil 16°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 19:00

که‌شناسی هه‌رێم له‌باره‌ى سبه‌ى هه‌ینى راگه‌یاندراوێکى بڵاو کرده‌وه‌

وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌رله‌زه‌زانى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، سبەی هەینی، 2018.12.21 كاتژمێر 22:23 بە كاتی نێو دەوڵەتیی، یەكەمین رۆژی وەرزی زستانە لەنیوەگۆی باكووری زەویدا

ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، بەپێی لێكدانەوە فەلەكییەكان، رۆژی هەینی، بەرواری 2018.12.21 كاتژمێر 22:23 بە كاتی نێودەوڵەتیی، كە دەكاتە شەممە، 2018.12.22 كاتژمێر 01:23 ی بەیانی بەكاتی هەولێر، دیاردەی (وەرگەڕانی زستانە – Winter Solstice ) روودەدات، واتە یەكەم رۆژی وەرزی زستان لەنیوەگۆی باكووری هەسارەكەمان دەستپێدەكات، وە ئەو رۆژەش بە درێژترین رۆژی ساڵ دەژمێردرێت و تیایدا ماوەی شەو دەگاتە 13 كاتژمێرو 44 خولەك و 1 چركەو ماوەی رۆژیش كورترین ئاست تۆمار دەكات كە دەگاتە 10 كاتژمێرو 15 خولەك و 59 چركە.

ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌ى كه‌شناسی هه‌رێم : 


سبەی، هەینی، 2018.12.21 كاتژمێر 22:23 بە كاتی نێو دەوڵەتیی، یەكەمین رۆژی وەرزی زستانە لەنیوەگۆی باكووری زەویدا
بەپێی لێكدانەوە فەلەكییەكان، رۆژی هەینی، بەرواری 2018.12.21 كاتژمێر 22:23 بە كاتی نێودەوڵەتیی، كە دەكاتە شەممە، 2018.12.22 كاتژمێر 01:23 ی بەیانی بەكاتی هەولێر، دیاردەی (وەرگەڕانی زستانە – Winter Solstice ) روودەدات، واتە یەكەم رۆژی وەرزی زستان لەنیوەگۆی باكووری هەسارەكەمان دەستپێدەكات، وە ئەو رۆژەش بە درێژترین رۆژی ساڵ دەژمێردرێت و تیایدا ماوەی شەو دەگاتە 13 كاتژمێرو 44 خولەك و 1 چركەو ماوەی رۆژیش كورترین ئاست تۆمار دەكات كە دەگاتە 10 كاتژمێرو 15 خولەك و 59 چركە.
هەر لەو بەروارەدا، وە بەپێی لاریی گۆشەیی خولانەوەی تەوەریی زەوی لەسەر تەوەری كەمەریدا، تیشكی خۆر ستوونی دەبێت لەسەر (خولگەی قڕژاڵ) لەنیوەگۆی باشووری زەوی، هەربۆیە تیشكی خۆر زیاتر بەرەو نیوەگۆی باشووری زەوی دەكشێ تا دەگاتە ئاستی 23 پلەو 26 خولەك بەرەو باشوور، كە ئەمەش واتای كشانێكی زۆر دەنوێنێ لە تیشكی خور لە نیوەگۆی باكوور بەرەو باشوور، ئەوكاتە بۆ دانیشتوانی نیوەگۆی باشووری زەوی، دەستپێكی وەرزی هاوینە، واتە (وەرگەڕانی هاوینە – Summer Solstice) دەبێت.
كەواتە هۆكاری درێژبوونەوەی ماوەی شەو ورۆژو دابەزینی پلەكانی گەرما لە نیوەگۆی باكووری زەوی هۆكارەكەی بۆ لاربوونەوەی تیشكی خۆرەوەیە، نەوەك دووركەوتنەوەو نزیكبونەوەی زەوی لە خۆر، چونكە لە راستیدا وەرگەڕانی زستانە لە نیوگۆی باكووری زەویدا كاتێك روودەدات كە هەسارەكەمان لە نزیكترین خاڵدایە لە خۆر! وە لە هاوینیشدا لە دوورترین خاڵدایە!.
لە هەمان كاتدا، وەبەو پێیەی ئەو ناوچانەی دەكەونە نێو بازنەی جەمسەریی باكوور لە هێڵە پانییە بەرزەكان، خۆر یەگجار زۆر زیاتر لە ئاسمانیان دوور دەكەوێتەوەو تا وایلێدێت خۆر بۆماوەی 6 مانگ لەو ناوچانەدا نابینرێت!، بەڵام بە پێچەوانەوە، لە ناوچەكانی نێو بازنەی جەمسەریی باشووردا خۆر بۆماوەی 6 مانگ هەڵدێت و لە كاتی ئاوابوونیدا لەسەر ئاسۆی رۆژئاوا دەبێ و پاشان بۆ باكووری رۆژئاواو ئینجا باكوور و پاشان بۆ باكووری رۆژهەڵات و ئینجا دووبارە لە رۆژهەڵاتدا بەرز دەبێتەوە ناوەڕاستی ئاسمان.

1

 

1

 

1

دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.