له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت به ئاماده‌بوونی لیوا بابه‌كر احمد به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاند و هۆشیاری نیشتیمانی و لیوا به‌مۆ كاكه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری میره‌ی گشتی له‌گه‌ڵ لیوا سه‌ربه‌ست زێباری به‌ڕێوه‌به‌ری رشته‌كان وكۆڵۆنێڵ شنایده‌ر فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له كوردستان و عێراق و مقدم بیلی جێگری فه‌رمانده‌ی (ktcc) خولی دووه‌می رشته‌ی كیمیایی كۆتایی هات.
ڕاشیده‌گه‌یه‌نن ، له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، نمایشێكی تایبه‌ت له لایه‌ن ده‌رچوانی خوله‌كه‌وه ئه‌نجام درا و تیایدا ته‌كنیك و كاری نوێیان نمایش كرد، كه له ماوه‌ی وه‌رگرتنی خوله‌كه‌دا فێرببوون. پاشان رائد ئیسلام فه‌رمانده‌ی كیمیایی وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد، دواتر لیوا سه‌ربه‌ست زێباری وتارێكی به‌م بۆنه‌یه‌وه خوێنده‌وه، پاشان له لایه‌ن فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌بووان خه‌ڵات به‌سه‌ر ده‌رچوانی خوله‌كه دابه‌ش كرا، دواتر خه‌ڵاتی تایبه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پێشسكه‌ش به فه‌رمانده‌ی هێزی ئه‌ڵمانیه‌كان كرا، له به‌رامبه‌ر ئه‌و ماندووبوونه‌یان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م خوله و خولی پێشووتریش، هه‌روه‌ها رۆڵی مامۆستایانی مه‌شقی رشته‌ی كیمیاوی به‌رزنرخێنرا له هاوكاری كردنی سریه‌ی كیمیاوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و پێگه‌یاندنی ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندی تایبه‌ت به رشته‌ی كیمیایی.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.