لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، ڕائیدی مافپەروەرعه‌لی جەمال قدووری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایده‌گه‌ێنێت ،
بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەمەلەگەڕەکی ئاوارەکانی قەزای کەلار ئافرەتێک بەناوی ( س ، ج ، ا ) لەدایکبووی 1988 خۆی دەسوتێنێت دوای ئاگادار کردنەوە مەفرەزەکانی 104ی کەلار و ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بۆشوێنی ڕووداوەکە ئافرەتەکەیان گەیاندە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار دوای چارەسەری خێرا بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتانەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە .
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنى پۆلیسى گه‌رمیان ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوەو ڕەوانەی توندوتیژی ژنان کراوە بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی لە هۆکاری خۆسوتاندنی ناوبراو.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.