Erbil 16°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 18:41

ئه‌مڕۆ شاجوانی کوردستان لەهه‌ولێر هه‌ڵده‌بژێردرێت

ساڵی 2012 بۆیه‌كه‌مجار ئاهه‌نگی هه‌ڵبژاردنی شاجوانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو
کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، ئاهه‌نگی هه‌ڵبژاردنی شاجوانی كورستان له‌ هۆڵی بابیلۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی دادوه‌ران، كاتژمێر هه‌شتی ئێواره‌ ده‌ست پێ ده‌كات و ژماره‌یه‌ك به‌ربژێر به‌شداری له‌ كێبڕكێیه‌كه‌ ده‌كه‌ن، هاوكات چه‌ند هونه‌رمه‌ندی ناوخۆی و بیانی به‌شدارن.

چوارده‌ كچه‌ به‌ربژێره‌كه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ قۆناغی پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ و ماوه‌یه‌كه‌ چه‌ندین خول و راهێنانیان له‌م بواره‌دا پێده‌كرێت تا توانیوویانه‌ بگه‌نه‌ ئه‌م قۆناغه‌ و چه‌ند مه‌رجێك بۆ هه‌ڵبژاردنییان هه‌یه‌ له‌وانه‌، ته‌مه‌نی له‌ ١٨ ساڵ كه‌متر نه‌بێت و له‌ ٣٠ ساڵ زیاتر نه‌بێت، نابێت ھاوسه‌رگیریی كردبێت، كورد بێت، درێژی باڵای له‌ ١٦٥ سانتیمه‌تر كه‌متر نه‌بێت، بڕوانامه‌یه‌كی ھه‌بێت، نابێت ھیچ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی جوانكاری كردبێت.

ئه‌و كچه‌ی ده‌بێته‌ شاجوانی فه‌رمی كوردستان، چه‌ند ئیمتیازێكی پێ ده‌درێت له‌وانه‌، بۆ ماوه‌ی ساڵێك خانوویه‌كی له‌ شاری ھه‌ولێر بێبه‌رامبه‌ر پێ ده‌درێت، ده‌بێته‌ خاوه‌ن مووچه‌ی ساڵێك و ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی بۆ دابینده‌كرێت، ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا زیاتر له‌ بواری خێرخوازی و ئاشتیدا كار بكات و په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ حكوومی و ئه‌ھلییه‌كاندا دروست بكات.

ساڵی ٢٠١٢ بۆیه‌كه‌مجار ئاهه‌نگی هه‌ڵبژاردنی شاجوانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو كه‌ تیاییدا شێنێ عه‌زیز بووه‌ یه‌كه‌م شاجوان .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.