Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 23:03

ویلیه‌م وێشله‌ر: کورده‌کان هه‌ست ده‌که‌ن له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه‌ خیانه‌تیان لێکراوه‌

باره‌ قورسه‌كه‌ی شه‌ری داعش له‌ ئه‌ستۆی كورد بوو
کوردستان TV
100%

ڕاوێژكارێكی باڵای ڕێكخراوی ئه‌نتلانتیك كاونسه‌ڵ سه‌رباره‌ت به‌ بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ سوریا ده‌ڵێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ترامپ به‌ پێچه‌وانه‌ی ڕێبازه‌كانی پێشووتری بڕیاری داوه‌ له‌وانه‌ كه‌ ڕایگه‌یاندبوو هێزی ئه‌مه‌ریكایی ناكشێنه‌وه‌ هه‌تا ئه‌و كاته‌ی به‌ ته‌واوه‌تی شكست به‌ داعش ده‌هێنن و هێزه‌ خۆجه‌ییه‌كان بتوانن ڕووبه‌ڕووی ڕێكخراوێكی نوێی سه‌له‌فی جیهادی ببنه‌وه‌.

ویلیه‌م وێشله‌ر، له‌ وتووێژێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ به‌شی توركی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ كورده‌كان كه‌ باره‌قورسه‌كه‌ی شه‌ڕی دژ به‌ داعشیان له‌ ئه‌ستۆ گرتبوو له‌ ئێستادا هه‌ست ده‌كه‌ن له‌ په‌راوێز نراون ته‌نانه‌ت هه‌ستیش ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ خیانه‌تیان لێكراوه‌.

گوتیشی : به‌ هه‌ڕه‌شه‌ كردنی ئه‌وه‌ی كه‌ سوریا داگیر ده‌كات و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ سیستمی به‌رگری موشه‌ك له‌ ڕوسیا ده‌كرێت، توركیا وای كرد له‌ به‌ڕێوه‌به‌راتی ترامپ دوو ڕێبازی له‌مێژینه‌ی خۆی بگۆڕێت.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.