Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 06:19

به‌ڤیدیۆ.. حه‌وت گۆڕی به‌ کۆمه‌ڵ له‌ حه‌وێجه‌ دۆزرانه‌وه‌

له‌نێو گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كاندا جلوبه‌رگی كه‌سانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازیش بوونیان هه‌یه‌
کوردستان TV
#7
100%

له‌ قه‌زای حه‌وێجه‌ی سه‌ر به‌ كه‌ركووك، له‌نێو دارستانێكدا،  ٧ گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی قوربانیانی ده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستی داعش دۆزرانه‌وه‌.

به‌رپرسی راگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی ناوچه‌ی ٦ له‌ پۆلیسی فیدراڵی عێراق حوسێن مه‌جید له‌لێدوانێكدا گوتی: له‌ دارستانه‌كانی حه‌وێجه‌ ٧ گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ دۆزراونه‌ته‌وه‌ كه‌ وای بۆ ده‌چن ژن و منداڵ و كه‌سانی سه‌ر به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بن له‌كاتی  داعشدا له‌ناو براون.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ له‌نێو گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كاندا، جلوبه‌رگی كه‌سانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازیش بوونیان هه‌یه‌.

له‌به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ئێستا هاتوچۆ بۆ نێو دارستانه‌كه‌ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌ تاكو تیمه‌كان به‌ ته‌واوی كاری خۆیان بكه‌ن.

دوێنێ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ له‌سه‌ره‌تادا ئه‌وه‌ راگه‌یه‌نراو كه‌ یه‌ك گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له‌ حه‌ویجه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.