ئا/ ئازاد ئیسماعیل
ده‌ڵێن كاتی خۆی له‌گوندێك دزێكی ناسراو هه‌بوو ناوی حمود بوو ڕۆژانه مریشك و كه‌ڵه‌باب وبه‌رووبوومی كشتوكاڵی خه‌ڵكی گونده‌كه‌ی ده‌دزی له‌به‌ر نه‌بوونی وهه‌ژاری ئه‌م كاره‌ی ده‌كرد .
بۆیه شتێك بدزرابا له‌گوندی بێ سێ و دوو حمودیان ڕاپێچی مه‌خفه‌ری ده‌كرد .
شه‌وێكیان حمود له‌به‌ندیخانه به‌ندكرابوو ،له‌و كاته یه‌كێك له‌خه‌ڵكی گونده‌كه هاته مه‌خفه‌ر ووتی گه‌وره‌م حمود ئه‌م شه‌وكه‌ره‌كه‌ی منی دزیوه ،بۆیه هاتووم شكاتی لێ بكه‌م ،
به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی مه‌خفه‌ر ووتی چۆن دزی كردوه؟ حمود ئێستا لای ئێمه به‌ند كراوه نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كه له‌به‌ندیخانه نه‌چۆته ده‌ره‌وه شتی وا چۆن ده‌بێت؟ .حمودیش كاتێك گوێ ی له‌قسه‌كان ده‌بێت .به به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌خفه‌ره‌كه ده‌ڵێت:گه‌وره‌م خۆزگه خۆر به‌شه‌و ده‌رده‌كه‌وت بۆ ئه‌وه‌ی ببینی وبزانی له‌و گونده چه‌ند حمود هه‌یه ؟
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.