وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حکومەتی هه‌رێم بڕیاریدا به خه‌رجكردنی بڕی شه‌ش ملیار‌و 378 ملیۆن دینار بۆ مامۆستایانی پارێزگاكانی هه‌رێم، كه به‌شداری خولی یه‌كه‌م و دووه‌می تاقیكردنه‌وه‌كانیان كردووه لە ساڵی خوێندنی (2017_2018) .
به‌پێی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حکومەتی هه‌رێم، كه واژووی رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری به‌سه‌ره‌وه‌یه 11 کانوونی یەکەمی 2018 دەرکراوە، بڕیاردراوه به خه‌رجكردنی پاره‌ی ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه له پارێزگاكانی هه‌ولێر، دهۆك و سلێمانی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌ی خولی یه‌كه‌م و دووه‌می ساڵی خوێندنی (2017_2018)یان كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.