Erbil 20°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 15:03

کەسێکی ته‌قه‌که‌ر دەستگیرکرا

له‌راگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، شەوی ڕابردوو هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا كەسێكیان دەستگیركرد كە تۆمەتبارە بەتەقەكردن لە مەفرەزەیەكی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەد .

پۆلیس راشیده‌گه‌ێنێت ، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند تۆمەتبارێك تەقەیان لە مەفرەزەیەكی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەد لەنزیك بنكەی ناوبراوكرد و هەڵاتن ، دوای لێكۆڵینەوەكانی هێزەكانی پۆلیس و بەدواداچوون توانرا ئەمشەو لەگەڕەكی وڵوبە لەشاری سلێمانی یەكێك لەو تۆمەتبارانە بەناوی (ك ، أ ، ع ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 229 لەیاسای سزادانی عیراقی دەستگیربكرێت .

له‌كۆتادا پۆلیسى سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، لە ئێستادا تۆمەتبار بە فەرمانی  داوەر بەندەو گەڕان و بەدواداچوون بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارانی تری تایبەت بەم ڕوداوە بەردەوامە 


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.