لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ مالپهری كوردستان تیڤی نێردراوه ، شاندی دانوستانكاری پارتى دیموكراتى كوردستان و بهرپرسانى بزووتنهوهى گۆڕان ڕایدهگهیهنن كۆبوونهوهى ئهمرۆیان لە كەشوهەوایەكی بەرپرسانە و بە ئومێدی كاركردنی هاوبەش بەڕێوەچو، هەردولا جەختیان لەوەكردەوە كە پڕۆسەی گفتوگۆكردن بەردەوامە بۆ دەستنیشان كردنی ئەو خاڵە هاوبەش و زۆرانەی هەیە بۆ بەرنامەی كابینەی حكومەت بە ئامانجی باشتركردنی بژێوی خەڵك و چاكسازی ریشەیی لە هەمو بوارەكاندا.
دەقی راگەیەندراوەكە:
راگەیاندراوی هاوبەشی شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان
رۆژی (19-12-2018) شاندی دانوستانكاری بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەسەر قۆناغی پاش هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان و پڕۆسەی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم، كۆبونەوە.
كۆبونەوەكە لە كەشوهەوایەكی بەرپرسانە و بە ئومێدی كاركردنی هاوبەش بەڕێوەچو، هەردولا جەختیان لەوەكردەوە كە پڕۆسەی گفتوگۆكردن بەردەوامە بۆ دەستنیشان كردنی ئەو خاڵە هاوبەش و زۆرانەی لەروانگەی هەردو شاند هەیە بۆ بەرنامەی كابینەی حكومەت بە ئامانجی باشتركردنی بژێوی خەڵك و چاكسازی ریشەیی لە هەمو بوارەكان.
كۆبونەوەكە جەختی لەوەكردەوە كە گرنگە بەرنامەیەكی تۆكمەی هاوبەش دابڕێژرێت بۆ بوارەكانی شەفافیەت و بەهێزكردنی دامەزراوەكانی حكومەت لە بەڕێوەبردنی زیاتری خزمەتگوزارییەكان و ئیدارەدانی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی.
جەختیش كرایەوە لە دانانی بەرنامە و بەرپرسیارێتی هاوبەش بەمیكانیزمی گونجاوی جێ بڕوای لایەنە بەشداربوەكانی حكومەت، بنەمای سەرەكی بێت.
پارتی دیموكراتی كوردستان بزوتنەوەی گۆڕان
دانانى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.