لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌شداری پارێزگاری هه‌ولێر له یانزده‌یه‌مین كۆنفراسى ژنێف بۆ كاروباری په‌نابه‌ران كهرێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه‌ی ده‌بات به‌رز ده‌نرخێنێت
فراكسیۆنى پارتى ڕایده‌گه‌ێنێت ، پارێزگاری هه‌ولێر وه‌ك تاكه شاندى به‌شدار بوو له ته‌واوى عێراق له كۆنفراسه‌كه‌دا به‌شداره كه‌تایبه‌ته به كاروباری په‌نابه‌ران كه له 18ى ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستى به‌كاره‌كانى كردوه و ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه به‌كۆتا دێت
فراكسیۆنى زه‌رد له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگای هه‌ولێر ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، هه‌ولێر وه‌ك شارێكى كاریگهرو ده‌رگا كراوه بۆ په‌نابه‌ران و ئاواره‌ى جه‌نگ به گرنگییه‌وه له‌و كۆنفراسه ئاماده‌یی هه‌یه كه ساڵانه ده‌به‌سترێت ..
لهبهشێكى دیكه‌ى راگه‌یاندراوه‌كه‌ى فراكسیۆنى پارتیدا هاتوووه ، نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر له چوارچێوه‌ى كۆنفراسی ژنێڤدا باسى له چۆنیه‌تى ژیانى په‌نابه‌رانى سوریا كردووه لهشارهكانى هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌ت هه‌ولێر كه چۆن به‌شێوه‌یه‌كى دروست و به‌پێى پێوه‌ره نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورییان به كوالیتى باش بۆیان دابین كراوه ، كاتێك هه‌ولێر وه‌ك پێگه‌یه‌كى كلتووری و پێكه‌وه ژیان بۆته مۆڵگه‌یه‌كى ئارام بۆ ته‌واوى په‌نابه‌ران ..
هه‌روه‌ها ووته‌كانى پارێزگاری هه‌ولێر لهكۆنفراسهكهدا كه تیشكی خستووه‌ته سه‌ر رۆڵى ئاواره‌و په‌نابه‌ران بۆ بنیاتى كۆمه‌ڵگه و هه‌روه‌ها ژماره‌ى كه‌مپه‌كان و ژیانى په‌نابه‌ران له‌ده‌ره‌وه‌ى كه‌مپه‌كانه‌وه ، هاوكارى و گه‌یاندنى كۆمه‌كییه‌كان و پاڵپشتى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و رێكخراو و ئاژانسه مرۆییه‌كان بۆ ئاواره‌و په‌نابه‌ران كه به‌سه‌رپه‌رشتى راسته‌وخۆی پارێگاى هه‌ولێر ئه‌مانه ده‌كرێت به‌رز ده‌نرخێنین
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.