به‌په‌سندكردنی پرۆژه یاسای چاكسازی ئه‌و كه‌سانه پابه‌ند ده‌كات كه ئه‌و مووچه و پاره زیادانه‌ی وه‌ریان گرتووه بیگێڕنه‌وه خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ت، ھه‌روه‌ھا هه‌موو ئه‌و پلانه‌ش وه‌رده‌گرێنه‌وه كه به نایاسایی دراوه به فه‌رمانبه‌ران.
د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24 رایگه‌یاندووه: ده‌یان ھه‌زار فه‌رمانبه‌ر هه‌یه پله‌كه‌ی به نا یاسایی به‌رزكراوه‌ته‌وه، ئه‌مه جگه له پله باڵاكانیش، چه‌ند ساڵێكی ده‌وێت تا ئه‌و دوسێیانه ھه‌ڵده‌درێنه‌وه و لیژنه‌ی تایبه‌تی بۆ دروست ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها حاكم دڵشاد فایز، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ: ئێمه چاوه‌ڕێی پڕۆژه یاسای چاكسازین كه جارێكی دیكه پێشكه‌ش به په‌رله‌مان بكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و پڕۆژه یاسایه په‌سند بكرێت ئه‌و كه‌سانه پابه‌ند ده‌كات كه ئه‌و مووچه و پاره زیادانه‌ی وه‌ریان گرتووه بیگێڕنه‌وه خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ت، ھه‌روه‌ھا ئه‌و پلانه‌ش وه‌رده‌گرێنه‌وه كه به نایاسایی دراوه به فه‌رمانبه‌ران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.