Erbil 20°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 15:12

ئه‌مرۆ مووچه‌ى 11 شوێن دابه‌ش ده‌کرێت

مانگی 9
کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 19 ى 12 ى 2018 ،  مووچه‌ى مانگی 9 ى  یازده‌ شوێن دابه‌ش ده‌كرێت 


به‌پێى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌گه‌نجینه‌ى هه‌رێم به‌مالپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، ئه‌مرۆ مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانى  شارەوانی‌ و گەشتوگوزار، وەزارەتی كشتوكاڵ، كارەبا،  پلاندانان، گواستنەوە وگەیاندن‌، دەستەی مافی مرۆڤ، دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی،‌ دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەسپاكی، كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای مین دابەش دەكرێت.


 سه‌رچاوه‌كه‌ ڕاشیگه‌یاند ، سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌ 20 ى 12 ى 2018 ، مووچه‌ى هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانى ئاوەدانکردنەوە،ڕۆشنبیری، بازرگانی، سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ، سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ، سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران  دابه‌ش ده‌كرێت 

ڕۆژانى یه‌كشه‌ممه‌ ودووشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتووش مووچه‌ى خانه‌نشینى سه‌ربازی و مه‌ده‌نى دابه‌شده‌كرێت 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.