Erbil 20°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 15:41

ئه‌مرۆ کۆبوونه‌وه‌ى نێوان شاندی دانسوتانکاری پارتى و به‌رپرسانى گۆڕان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

له‌سلێمانی
کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 19 ى 12 ى 2018 ، شاندی پارتى دیموكراتى كوردستان له‌شاری سلێمانى له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆده‌بێته‌وه‌


شاندی دانوستانكاری پارتى به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن و پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى بزووتنه‌وه‌ گۆڕان كۆده‌بێته‌وه‌ 

دوێنێ سێشه‌ممه‌ شاندی پارتى سه‌ردانى سلێمانیان كرد و له‌گه‌ڵ یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌باره‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى داهاتووی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان 


دوای كۆبوونه‌وه‌ى نێوان هه‌ردوو شاندی پارتى و یه‌كێـتیش راگه‌یاندراوێكی هاوبه‌ش بڵاو كرایه‌وه‌ ، ڕایانگه‌یاند له‌داهاتووی نزیكدا كۆبوونه‌وه‌ى دیكه‌ى له‌نێوان هه‌ردوولادا به‌ڕێوه‌ده‌چێت


شانده‌كه‌ى پارتى كه‌له‌ئێستادا له‌سلێمانین و دوێنێ سه‌ردانى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستانیان كرد و ئه‌مرۆش سه‌ردانى گۆڕان ده‌كه‌ن پێكهاتووه‌ له‌  له‌ئازاد به‌رواری ،    مه‌حمود محه‌مه‌د ، جه‌عفه‌ر ئیمێنكی ،  هێمن هه‌ورامی ،  ئومێد سه‌باح ، فرسه‌ت سۆفی

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.