كۆمكارى عه‌ره‌بى ئیدانه‌ى پێشێلكارییه‌كانى سه‌روه‌رى خاكى عێراقى له لایه‌ن توركیاوه كرد.
مه‌حموود عه‌فیفى، گوته‌بێژى ره‌سمى ئه‌میندارى گشتی كۆمكارى عه‌ره‌بى رایگه‌یاند: بۆردومانه‌كانى چه‌ند رۆژى رابردوو بۆ سه‌ر چه‌ند خاڵێك له (باكوورى عێراق) (شنگال و مەخموور) به پێشێلكارى سه‌روه‌رى خاكى عێراق هه‌ژمار ده‌كرێن.
مه‌حموود عه‌فیفى گوتیشى ئه‌و پێشێلكاریانه ئیدانه‌كراوون و ره‌تده‌كرێنه‌وه، جا هه‌ر پاساوێك له پشتیانه‌وه بێت. پێچه‌وانه‌ى رێساكانى یاساى نێوده‌وڵه‌تى و دژى بنه‌ماى مامه‌ڵه‌ى باشى دراوسێیه‌تین.
عەفیفی روونیشیكرده‌وه، چه‌ندین جار له كۆبوونه‌وه لوتكه‌ییه‌كانى كۆمكارى عه‌ره‌بى، به بڕیار ئیدانه‌ى پێشێلكارییه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر سه‌روه‌رى عێراق كراوه.
سه‌رچاوه: نوچەنێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.