Erbil 17°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 11:05

هەولێر لەنێو 80 شاری جیهاندا لە کۆنگرەی جنێڤدا پاڵپشتیی پەنابەران دەکات

پارێزگاری هەولێر بە نوێنەرایەتیی شاری هەولێر، به‌شدارى كۆنگرەی باڵای جنێڤدا ده‌كات
کوردستان TV
100%


پارێزگاری هەولێر، بە نوێنەرایەتیی شاری هەولێر، لە كۆنگرەی باڵای جنێڤ بۆ پاڵپشتیی پەنابەراندا بەشدار دەبێت كە دوو رۆژ دەخایەنێت و زیاتر لە ١٠٠ نوێنەری باڵا، بە نوێنەرایەتیی ٨٠ شاری جیهان لە كۆنگرەكەدا بەشدارن.

كۆنگرەی ١١مینی كۆمیسیۆنی باڵای كاروباری پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان بە بەشداریی زیاتر لە ١٠٠ نوێنەری باڵای ٨٠ شاری جیهان لە جنێڤ دەستی بە كارەكانی كرد و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.

نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر، بە نوێنەرایەتیی شاری هەولێر لە كۆنگرەكەدا بەشدارە، كە هەولێر وەك شارێكی دیاری جیهانی، جێگەی بایەخی كۆنگرەكەیە و بە بایەخەوە لێی دەڕوانرێت كە ژمارەیەكی یەكجار زۆر پەنابەری لە ئاستی جیهاندا لەخۆ گرتووە.

بە گوێرەی داتایەكی یوئین زیاتر لە ٢٥ ملیۆن كەس لە ئاستی جیهاندا پەنابەرن، كۆنگرەكە بە نەخشەڕێگایەكی نوێ بۆ پاڵپشتیكردنی پەنابەران، ئەمڕۆ دەستی بە كارەكانی كرد، كە هەوڵ دەدرێ دووبارە نەخشەڕێگایەكی باش بۆ پاڵپشتیكردنی پەنابەران بدۆزرێتەوە. لەو کۆبوونەوەیەدا تەواوی شارەوانییەكانی جیهان ئامادەن بۆ دانانی رێگەچارەیەكی گونجاو بۆ پاڵپشتیكردنی زیاتری پەنابەران.

لە كۆنگرەكەدا پێداگری لەسەر ئەوە كرایەوە كە ئەو شارانەی بەشدارن پابەندن بە پەیماننامەی رێككەوتنی جیهانی بۆ پاڵپشتیی پەنابەران و، لەسەر چۆنیەتیی پێشوازیكردن و شێوازی دیكەی پاڵپشتیكردنی پەنابەران هاوكار دەبن بۆ دۆزینەوەی میكانیزمێكی نوێ.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.