نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری سووریا چەند زانیارییەک لەبارەی چوونی پێشمەرگە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرا دەکات.
جەیمس جێفرى، ڕایگەیاند، چوونی پێشمەرگە بۆ رۆژئاوای کوردستان بە تێگەیشتن بووە لەگەڵ ئەمەریکا و ھێزەکانی سووریای دیموکرات.
بەپێی هەواڵێکی کوردستان٢٤، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا لە پانێڵیکدا لە دامەزراوەی ئەنتڵنتیک کاونسڵ لە واشنتن ڕایگەیاند: "بە بەراورد بە رۆژانی پێشوو ئێستا بارودۆخ لە باکووری رۆژھەڵاتی سووریا ئارامترە.
گوتیشی: "پێمانوایە ھەرجۆرە ھێرشێک بۆ سەر باکووری رۆژھەڵاتی سووریا بیرۆکەیەکی خراپە. ئەو کاتەش کە لە ئەنقەرە بووم ئەم ھەڵوێستەم گەیاندووەتە بەرپرسانی تورکیا و نوێنەری سەرۆک ئەردۆگان".
لەبارەی پاساوهكانى توركيا بۆ هێرشكردنه سهر رۆژئاواى كوردستان، جيفرى گوتى: "ئێمە دەزانین کە تورکیا نیگەرانه لە بارودۆخی ئەمنی باکووری رۆژھەڵاتی سووریا و پێیانوایە پەیەدە ھەڕەشەیە بۆ سەریان. وەک چۆن ئیسرائیل حیزبوڵڵا لەسەر سنوورەکانی بە ھەڕەشە دەزانێت بۆ وڵاتەکەی. وەک چۆن سعودیە حوسیيەکانی سەر سنوورەکەی بە ھەڕەشە دەزانێت بۆ سەر خۆی. دەبێ ئێمە حساب بۆ ئەم نیگەرانیانە بکەین و گرنگیشمان بە نیگەرانیەکانیان داوە. ئێمە لەگەڵ تورکەکان کاردەکەین و پێموایە ئێستا بارودۆخە بەبەروارد لەگەڵ پێشتر زۆر ئارامترە".

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.