هەرچەندە وابڕیاربوو لەدانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا، دەنگ بەتەواوكردنی كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی بدرێت، بەڵام جارێكی تر ئەو پرۆسەیە ڕووبەڕووی ئاستەنگی كوتلە سیاسییەكان بوەوەو تەنها توانرا لەم دانیشتنەدا 3 كاندیدی ئەو 8 پۆستە وزاریانەی ماونەتەوە پەسەند بكرێن دوو كاندیدی تریش لەلایەن پەرلەمانەوە ڕەتكرانەوە.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18 كانونی یه‌كه‌می 2018، په‌رله‌مانی عیراق دانیشتنێكی نوێی سازكرد و تیایدا ده‌نگ له‌سه‌ر به‌شێكی دیكه له كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیرق درا و دانیشتنەکەش بۆ رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دواخرا.
پەرلەمانی عێراق بەزۆرینەی دەنگ هەریەک له عه‌بدولئه‌میر حه‌مدانی بۆ وه‌زیری رۆشنبیری، قوسه‌ی سوهه‌یل بۆ وه‌زیری خوێندنی باڵا، نوری سه‌باح حه‌مید بۆ وه‌زیری پلاندانان، هەڵبژارد.
بڕیارە رۆژی پێنج شەممە جارێکی تر پەرلەمانی عێراق کۆبێتەوە بۆ هەڵبژاردنی وەزارەتەکانی تر بە تایبەتی ناوخۆ و بەرگری.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.