Erbil 14°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 10:40

راگەیەنراوێک له‌پارتى دیموکراتى کوردستان و یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان

دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆیان
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، دوای كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆی نێوان هه‌ردوو شاندی پارتى دیموكراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان راگه‌یاندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌ ، ده‌قى راگه‌یاندراوه‌كه‌ وه‌ك خۆیی : 

   ئەمرۆ ( 18/12/2018) وەفدی دانوستانكاری یەكێتی‌و پارتی لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری سلێمانی، یەكەم كۆبوونەوەی گفتوگۆكردن لەسەر قۆناغی پاش هەڵبژاردن‌و بابەتە گرنگەكانی پەیوەست بە دۆخی هەرێمی كوردستان‌و ناوچەكە ئەنجام درا.
   كەش‌و هەوای گفتوگۆكان ڕاشكاوانە، بەرپرسیارانە‌و دۆستانە بوون، تێدا بیرو بۆچوونی هەردوولا حزب ئالوگۆركرا، لەسەر پرۆسەی گفتوگۆ و هەرچی زیاتر هەماهەنگی بۆ بەهێزتركردنی دامەزراوە دەستوریی‌و یاسایی‌و ئیدارییەكانی هەرێمی كوردستان‌و خزمەتی زیاتری گەلی كوردستان‌و هەنگاونانی جددی بۆ كاری پێكەوەیی. 
  هەردوولا جەختیان لەبەردەوامی كۆبونەوەكان كردەوە، لە ئایندەیەكی نزیكدا كۆبونەوەی دیكە ئەنجام دەدرێ‌.

دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.